Scholarship & Training Course Opportunities



بەرنامەى خوێندکارانى سەرکردە بۆ ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕادەگەیەنرێت و هەڵبژێردراوان دەخرێنە زانکۆ جیاجیاکانى ئەمریکا بەمەبەستى تەواوکردنى خوێندنى ئەکادیمی و بەهێزکردنى تواناى سەرکردایەتییکردن و سەرپەرشتییکردنى پرۆژەکان.

بەرنامەی خوێندکارانی سەرکردە

خۆشحاڵین بە ئاگادارکردنەوەتان بە بەخشینی دەرفەت بە سەرکردە گەنجەکان لە کۆمەڵگەی عێراق، جزائر، بحرین، میسر، ئیسرائیل، ئەردەن، کوەیت، لوبنان، مەغرب، قەتەر، سوریا، تونس، غەززە، یەمەن. کە دەرگای پێشکەشکر دن کراوەیە بۆ بەرنامەی خوێندکارانی سەرکردە بۆ ساڵی(٢٠٢٣- ٢٠٢٤).

ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی سەرکردەیی و بەشداریکردنی شارستانیانەیە کە پڕە لە پێشبرکێ لە نێوان خوێندکارەکان .

هەڵبژێردراوان دەخرێنە زانکۆ جیاجیاکانی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە مەبەستی تەواو کردنی خولە جیاجیاکانی خوێندنی ئەکادیمی و بەهێزکردنی توانای سەرکردەیی کردن و سەرپەرشتی کردنی پرۆژەکان.

خوازیارانی ئەم بەرنامەیە کە بە لایانەوە گرنگە زانیاریان هەبێت لەسەر بەرنامەی خوێندکارانی سەرکردە MEPI,و پێداچونەوە بةو پرسیارانەی کە دەکرێت سەیری ڤیدیوی زانستی بکەن تایبەت بە بەرنامەی خوێندکاری سەرکردە SLP وە پێشکەش بکەن لێێەوە

مەرجەکان

مەرجەکانی پێشکەش کردن

پێویستە تەمەنی خوازیار لە نێوان ٢٠-٢٤ ساڵ بێت .

دەبێت هاوڵاتی عێراق بێت یان یەکێک لەو وڵاتانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە.

جگە لە هاوڵاتیانی سوریا و یەمەن پێشکەشکارانی وڵاتانی تر دەبێت لە ئێستادا دانیشتوی ولاتی خۆی بێت کە هەڵگری ڕەگەزنامەکەیەتی.

پێویستە ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرز بێت .

دەبێت لە کاتی ئێستادا خوێندکاری بەکالۆریوس بێت یان دەرچووی نوێ بێت یان دەست دەکات بە خوێندن لە ساڵی ٢٠٢٣.

پابەندبێت بە سەرکردایەتی کردن و بەشدارییەکی مەدەنیانە ,دەبێت پیشانی بدات کە پابەندبونێکی بەهێزی بە کۆمەڵگاوە هەبێت .


دوا کات بۆ پێشکەش کردن بۆ ئەم بەرنامەیە ١٩ی کانونی یەکەم ٢٠٢٢ دەبێت

تێبینی: خوازیار دەبێت بۆپێشکەشکردن سکانی ئەو بارکودە بکات کە لە پۆستەری هاوپێچ هاتووە.


Academ IQ بۆ بەهێزکردنی توانای توێژینەوە لە کوردستان و عێراق

Academ IQ پرۆگرامێکی چەند ساڵانەیە دانراوە بۆ پاڵپشتیکردنی توێژەران لە عێراق لە بوارەکانی ئەدەبیات، زانستە مرۆڤایەتیەکان بۆ گەشەپێدانی لێهاتووی

ئەکادیم ئاى کیو Academ IQ بریتییە لە کۆرسی ئۆنڵاین تایبەت بە توێژینەوە، وێرکشوپی تایبەت بە نووسینەوەی ئەکادیمی و چاودێری ئەکادیمی. کۆرسەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی کۆرسە ئۆنڵاینەکان گرنگی دەدات بە گەشەکردنی توانای توێژینەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لەپێناو پاڵپشتی توێژەرانی ناوخۆی وڵات بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی بەهێز و بڵاوکراوەکانی تر لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە بەهێزەکان.

کۆرسەکان بەزمانی ئینگلیزین و یەکەکانی خوێندن ئامادەکراون و فێرخوازان دەتوانن تەواوی بکەن لەوکاتەی کە دەیانەوێت. یەکەکان بڵاوکراوەتەوە لە ٣١-١٠-٢٠٢٢ کۆتاییەکە لە ٢٢-٥-٢٠٢٣ دادەنرێت و بڕوانامەی بەشداریکردنی تەواوکردن دەدرێت بەتوێژەران لە مانگی ٦ی ٢٠٢٣ تەواو بکرێت بۆ ئەوەی بڕوانامە وەربگرێت.

مەرجەکانى بەشداریکردن

بەشدار بوو دەبێت ئەم خاڵانەی تیادا بەرجەستە بێت:

دەبێت لەکاتی ئێستادا سەر بە یەکێک لە زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت.

دەبێت لەئێستادا خوێندکاری ماستەر یان دکتۆرا بێت لە ئەدەبیات و زانستە مرۆڤایەتیەکان.

دەبێت چالاک بێت لە توێژینەوەدا و باشتر وایە لێزان و ئارەزوومەند بێت لەبڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی زانستی.

دەبێت زۆر لێهاتوو بێت لە زمانی ئینگلیزی دا.

دەبێت ئیرادەی بەهێز بێت بۆ تەواوکردنی ئەو یەکانەی کە ئۆنڵاینە.

تایبەتمەندێتى کۆرس

هەر کۆرسێک بریتی یە لە (١٥) یەکە، هەر یەکەیەک لەنێوان (٢ تاوەکو ٣) کاتژمێر دەخایەنێت.

یەکەکان بریتین لە بەرچاوڕوونی بابەتەکە، چەندین ڤیدیۆ، خوێندنەوە، چەندین کویز، وە چالاکی تر.

وردەکاری زیاتر تایبەت بە (١٥) یەکەکە لەم لینکەدایە Academic Research Course. دوا کات بۆ پێشکەشکردنی فۆرمی ئۆنڵاین بۆ ئەم کۆرسە پێش ( ٣٠-١١-٢٠٢٢) دەبێت، وێرکشۆپەکانی نووسینەوەی ئەکادیمی ئەم وێرکشۆپانە بریتین لە پرۆگرامی ڕاهێنانی ئەکادیمستانی عێراق لە بوارەکانی ئەدەبیات و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڵام بەداخەوە کاتێک گەیشتووە بەدەستمان دەستیپێکردووە و لە ئێستادا ناو تۆمارکردن کاتی نەماوە. Academic Writing Workshops.

تێبینی ئەم کۆرسانە لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانیاوە تێچووەکەی دابین دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و ڕاگەیاندن

(٢٠٢٢/١١/٩)

هـ.م


msp-course-list.pdf