Scholarships

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣٠) دەرفەتى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە هەنگاریا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤ ) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئەو وڵاتە (٣٠) دەرفەتى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

بۆ خوێندنەوەى مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:

https://gov.krd/.../%D9%88%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B1%DB%95.../


نوێنەری زانکۆی گەرمیان بەشداری دیدارێکی کونسوڵگەری گشتی ئەمریکاى كرد لە شارى هەولێر


ڕۆژی یەکشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەبەشداری نوێنەری وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەى زانستی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ حکومیەکانى کوردستان کۆبونەوەیەکی گشتی ڕێکخرا بۆ زانکۆ حکومیەکان لەگەڵ کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەولێر.

کۆبونەوەکە کاتژمێر 10:30 دەستی پێکرد و تیایدا بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆی گەرمیان (پ.ی.د. ئەحمەد محەمەد توفیق )بەشداری کۆبوەنەوەکەی کرد و سەرۆکی بەشی کونسوڵگەری ڕێتچارد جەى فەیلانس سیمینارێکی پێشکەش کرد دەربارەی گرنگی سوودوەرگرتن لە ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و زانستی و ئەو دەرفەتانەى کەلەبەردەستدان بۆ ئەوەى خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان سوود لەو ئاڵوگۆڕە زانستیانە وەربگرن کە ساڵانە لە لایەن سەفارەتی ئەمریکا لە عێڕاقەوە دابین دەکرێت.

دواتر( دلێر حەمەد) پسپۆری بواری ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری تیشكی خستەسەر گرنگی هەوڵدان و خۆماندووكردنی خوێندكار و خۆپێگەیاندن و بەهێزكردنی زمانى ئینگلیزی و چەندین تەوەری دیكەى پەیوەندیدار له‌ كۆتايدا وەڵامی زۆر لە پرسیارەکانى بەشداربوانی درایەوە.

دیدارەکە ئەم تەوەرانەى خوارەوەی لەخۆگرتبوو

گرنگى خوێندن لە کۆمیوینیتی کۆلێژ.

پرۆسەکان و بەروارە گرنگەکانى داواکاری پێشکەشکردن بۆ خوێندن لە ئەمریکا.

چۆنیەتى وەرگرتنی فیزا و ئامادەکاری یەک ساڵ لەوەو پێش بۆ ئەو کارە.

چۆنیەتى پلاندانان بۆ چۆنیەتى خوێندن و دابینکردنى بودجەی پێویست یان وەرگرتنی مینحە و زەمالات.

جۆەرکانى خوێندنى باڵا لە ئەمریکا وەک زانکۆی حکومى و زانکۆی ئەهلی و کۆمیونیتی کۆلێژ.

ماوەى خوێندن, خوێندن و ڕاهێنانی کورتخایەن بەبێ بڕوانامە بۆ بەهێزکردنی توانستەکان.

ئەو هۆکارانەى وا دەکەن خوێندکار ئەمریکا هەڵبژێرێت لەوانەش کوالیتی خوێندن, بەهای خوێندن, هەبوونی بژاردەى زۆر و هەمەچەشن, گونجاندن و کارئاسانکاری.

. چۆنیەتى هەڵبژاردنی زانکۆ و کۆلێچ و بەش, خوێندن بە گشتی لەئەمریکا.

خوێندنی باڵا لەئەمریکا: ماستەری ئەکادیمى, ماستەری پیشەیی, بڕونامەى دکتۆرا.

.پرۆگرامەکانى ئاڵوگۆڕپێکردن و فولبرایت و بەشە جیاوازەکانی دیکە.

. لیستی ئەو مینحەو زەمالاتانەی کەلە بەردەستدان.

ھەر لەدیدارەکەدا ئەو دەرفەتانە خرایە ڕوو کە خوێندکارانی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا دەتوانن سوودی لێببینن بۆ ووردەکاری و زانیاری زیاتر لەسەر دەرفەتی خوێندن لە ئەمریکا دەتوانیت سود لەم وێنانەی ھاوپێچ وەربگری .


وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (30) سكۆله‌رشیپ له‌ چیك بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ ڕاده‌گه‌ێنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هاوكاری هه‌ردو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێر و، زانكۆی (په‌لازكی) ده‌رفه‌تی (30) سكۆله‌رشیپ بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی و، پزیشكی ددان ڕاده‌گه‌ێنێت.

ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی له‌ ساڵی خوێندنی (2017-2018) ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی) چیكیه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ركراون.

زانكۆی (په‌لازكی) یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ هه‌ر پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كۆماری چیك له‌ رێزبه‌ندی چواره‌مه‌ و، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ ڕیزبه‌ندی (700) باشترین زانكۆكانی جیهانه‌.

پێشكه‌شكاران له‌ پڕۆسه‌یه‌كی وردی و زانسیدا، ده‌چنه‌ پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێن و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كات.

مه‌رجه‌كانی پیشكه‌شكردن بۆ ئه‌و سكۆله‌رشیپه‌:

1. ده‌رچوی پۆلى ١٢ى ئامادەیى لقی زانستی بێت له‌ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧ – ٢٠١٨).

2. كۆنمره‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی لە (٩٥)ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی (به‌كالۆری)، یان (هاوتاكه‌ی) له‌ تاقیكردنه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی (SAT2 , A-level) کەمتر نەبێت.

تێبینی:

· سه‌ركه‌توه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ ده‌توانن به‌زمانی (چیكی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ به‌زمانی (چیكی) خوێندنی، ئه‌وا كرێ خوێندنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ كرێی خوێندنه‌كه‌ی بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كاندیدیك ئه‌گه‌ر بڕیار بدات به‌زمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت له‌وكاته‌دا كرێی خوێندنه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆیی ده‌بێت.

· بۆ بینینی نمونه‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ كلیك (لێره)‌ بكه‌.

· بۆ پێشكه‌شكردن كلیك (لێره)‌ بكه‌.

· دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له‌ زانكۆ پێشكه‌توه‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لی یه‌كسان، شه‌فافیه‌ت، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.

http://mhe-krg.org/ku/node/3747



Master Scholarships for International Students at Maastricht University in Netherlands, 2018

please open this link:

https://www.maastrichtuniversity.nl/support/your-studies-begin/coming-maastricht-university-abroad/scholarships/maastricht-university

سکۆڵەرشیپ له زانكوَى ئةلةباما له هنتسفيل

له لايةن كونسولَخانةى كشتى ئةمريكا لة هه ولير ئاكاداركراينةوة كة زانكوَى ناوبراو كوَمةلَيَك زةمالةى خويَندنى رِاكةياندووة بو خويَندنى بةكالوَريوَس و ماستةر بوَزانيارى زياتر سةردانى ئةم لينكانةى خوارةوة بكة

undergraduate: http://www.uah.edu/admissions/undergraduate/financial-aid/scholarships

graduate: http://www.uah.edu/admissions/graduate/financial-aid/scholarships

International Universities Ranking via KRI.pdf

سلاؤ...........

بةشى بةروةردة Education لة سةفارةى ئةمريكى بييان رِكةياندين لة دةرفةتى 100 زةمالةى خويندنى ماستةرو دكتوراة لة زانكؤى ستانفورد ى ئةمريكى بوَ كةسانى ليهاتوو بة هرةمةند. بيشكةشكردن لة رِيكةى ئةم لينكةوة Knight-Hennessy Scholars website. online application

دةبيت. بةروارى 24/9/2017 دوا كاتة بوَ بيشكةشكردن .

لة كةلَ رِيَزدا........

Dear colleague,


We have exciting news. The Knight-Hennessy Scholars program recently launched the online application for our first cohort of scholars.

The Knight-Hennessy Scholars program at Stanford University is a new postgraduate scholarship aimed at preparing the next generation of global leaders to address the increasingly complex challenges facing the world. Starting in fall 2018, Knight-Hennessy Scholars will annually welcome up to 100 high-achieving students to campus who have demonstrated leadership and civic commitment. Scholars will receive full funding to pursue a postgraduate education at Stanford, may pursue studies at any of the university’s seven internationally top-ranked graduate schools, and will be educated to navigate across business, government, academia, and the nonprofit sectors.


The application is available on the Knight-Hennessy Scholars website.


The application submission deadline is September 27, 2017, with an accelerated November 15, 2017 deadline for most Stanford graduate degree program applications (other than MBA and MD, which have mid-September deadlines).


More information about eligibility, evaluation criteria, and the requiredapplication materials are available on our website. Thank you very much for helping us share this opportunity with outstanding students all over the world!


Sincerely,


Knight-Hennessy Scholars

Stanford University